نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 
ئەمرۆ یەکشەممە 12-1-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچنە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن کە بڕیارە ئەمشەو بکرێت.


وێنە گەورەکە: جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە، بڕیاردرا ئەمساڵ خەڵكی هەرێمی کوردستان لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ ڕزگار بکرێت و وەك هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی بەپێێ دەستوور پێ بدرێت، لەمبارەیەشەوە پەیامی هەولێر دەگەیێنرێتە بەغدا.

 

لە پەیامنێرانەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت بەشدار دەبێت، هاوکات سبەی دووشەممە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەرەنجامی فشارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە بڕیاردرا لیژنەیەکی شەش کەسی لە لیژنەی دارایی عێراق دروست بکرێت، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2024 و 2025 بکات، ئەگەر لە بەدواداچوونەکانی لیژنەکەشدا دەربکەوێت کە مافی مووچەخۆران لای عێراق ماوە، ئەوا فشارە یاساییەکان زیاتر دەکرێن.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ