لۆگۆی (پارتی و یەکێتی) لەگەڵ وێنەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تایبەت بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 دیاریکرا، شاندەکە لە دوو وەزیری پارتی و وەزیرێکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێکهاتوون.
وێنە گەورەکە: دوێنێ شەممە 11-01-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەست بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2025 سێ بڕیار دەرچوون.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا ناوی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانی ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند: هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری داد و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاسپێردران تا بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بگەیێننە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵ ئەگەر بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی خەرج نەکات، لەوانەیە هەولێریش بڕیارێک بدات کە خزمەت بە ئارامی سیاسی عێراق ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە