قەشە بریندارکراوەکە لە هێرشكارەكە خۆشدەبێت

شەیری بکە لە:
قەشە بریندارکراوەکە لە هێرشكارەكە خۆشدەبێت

قەشە مار ماری ئیمانیۆل- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


ئەو قەشەیەی لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر، تەندروستی جێگیرە و لە هێرشکارەكەش خۆشدەبێت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: دووشەممەی پێشوو لە کەنیسەیەک لە شاری سیدنی ئوستوراڵیا، کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر قەشە مار ماری ئیمانیۆلی عێراقی و بە سەختی برینداری دەکات، دوای ڕووداوەکەش پۆلیس دەستبەجێ هێرشکەرەکە دەستگیردەکەن.


لێدوانی فەرمی: قەشە مار ماری ئیمانیۆل ڕایگەیاند: ''ئێستا تەندروستیم جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە، هێرشکارەکە هەر کەسێکە من لێی خۆشدەبم و نزای بۆ دەکەم''.


باکگراوند: مار ماری ئیمانیۆل لە ئوسترالیا دەژی و بە ڕەچەڵەک خەڵکی عێراقە، ماوەی زیاتر لە سالێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتارەکان دەنگدانەوەی هەیە و قەشەی کڵێسەی ئاشووریی کاسۆلیکییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ