بەریتانیا جگەرە کێشانی قەدەغەکرد

شەیری بکە لە:
بەریتانیا جگەرە کێشانی قەدەغەکرد

گەنجێكی جگەرەكێش لە بەریتانیا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی نوێی دەرکردووە، بەپێی بریارەكە هەر کەسێک دوای ساڵی 2009وە لە دایک بووبێت جگەرەكێشانی لێ قەدەغە دەكرێت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بەریتانیا، دەنگدان لەسەر پرسی کێشانی جگەرە کراوە، لە کۆی 450 دەنگ 383 کەس دەنگیان داوە کە جگەرەکێشان و جگەرە فرۆشتن بۆ کەسانی لە دایک بووی 2009 بە دواوە قەدەغە بکرێت.


لە لایەکی دیکەوە: بەشێک لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تانەیان لە یاساکە داوە و دەڵێن بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرە، پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەسە لە بەریتانیا. 


زانیاریی زیاتر: هێشتا چەند هەنگاوێکی دیکە ماوە بۆ ئەوەی بڕیارەکە ببێت بە یاسایەکی فەرمی لە بەریتانیا، دەبێت ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیاش رەزامەندی بدات، ئەو کات دەبێت بە یاسایەکی فەرمی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ