لە پارێزگای دهۆک نەخۆشی هێمۆفیلیا زیادی کردووە

شەیری بکە لە:
لە پارێزگای دهۆک نەخۆشی هێمۆفیلیا زیادی کردووە

دیمەنێكی دهۆک- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


نەخۆشی هێمۆفیلیا لە پارێزگای دهۆک زیادی كردووە، لەکۆی 200 تووشبووی نەخۆشی خوێن لە سەنتەری ژین لە پارێزگاكە 131 کەسیان تووشبووی هیمۆفیلیان.


لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئومێد عەدنان، بەرپرسی بەشی  تایبەتمەندییەکانی نەخۆشی خوێن لە تەندروستی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: نزیکەی چوار بۆ پێنج حاڵەتی نەخۆشییەکە ساڵانە تۆمار دەکرێت.


هۆکارە زانراوەکان: ئەم نەخۆشییە لە منداڵانی نێردا ڕێژەکەی بەرزترە، دوای خەتەنەکردنیان هەندێک جار دووچاری بەربوونی خوێن دەبن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی بەربوونی خوێن و نەخۆش ناتوانێت کۆمەڵێک دەرمان بەکاربهێنێت.


باكگراوند: نەخۆشی هێمۆفیلیا بۆ ماوەییە، لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی، تا ئێستا ئەم نەخۆشییە چارەسەری بنبڕی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان