كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- وێنە: ئیندیپێندتی بەریتانی
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا داوای هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات، لەبەرامبەر بەردانەوەی ئاوی دیجلە كە عێراق داوای كردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 22 ی ئەم مانگە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێر بکات، چاوەڕێ دەکرێت لەم سەردانەدا ئاڵوگۆڕی خواستی هەردوو وڵات بکرێت، بەتایبەت"پرسی بەردانەوەی ئاوی دیجلە و هەناردەکردنەوەی نەوتی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" عێراق داوای لە تورکیا کردووە ئاوی دیجلە بەربداتەوە، بەڵام تورکیا ئەمە بێبەرامبەر ناکات و داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان بۆ بەندەری جەیهان دەکات، ڕەنگە داواکاری دیکەشی هەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: پرسی "ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە" لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، داواکارییەکی دیکەی تورکیا دەبێت بۆ دەسەڵاتدارنی بەغدا و هەولێر.
باکگراوند: ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی سکاڵای عێراق لە دادگەی نێوبژیوانی پاریس، دادگەكە سزای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بەسەر تورکیادا سەپاند، بەوهۆیەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە بەغدا بە پاساوی تێچووی نەوت تائێستا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی دەستپێنەكردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی عێراق چەند جارێك ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە دەیانەوێت هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر