گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە
- عێراق
- 15 نیسان

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراقی - AFP
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی عێراق هەرچەندە بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە، بەڵام ترسیان هەیە بارەگا و بەرپرسەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە، لە عێراقیشەوە هیچ بۆردوومانێک نەکراوە، بەڵکو تەنیا بە ئاسمانی وڵاتەکەدا درۆن و مووشەکەکان تێپەڕیون.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: گرووپە چەکدارەکان ترسیان هەیە بارەگا و بەرپرسەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج، لەگەڵ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زۆرینەی بارەگا سەرەکییەکانیان چۆڵکرد تەنیا چەند پاسەوانێکی کەم ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆبوونەوەی فەرماندە و بەرپرسی گرووپە چەکدارەکانیش ڕاگیران، ئەم ڕێوشوێنانەش بەردەوام دەبن تاوەکو مەترسییەکانیان دەڕەوێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکان نیازیشیان نییە هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان ڕابگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی کۆلێژی سەربازی تایبەت بەخۆی دادەمەزرێنێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
29 خولەک لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی کۆلێژی سەربازی تایبەت بەخۆی دادەمەزرێنێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزبەکان دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەوادی: کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە پڕۆژەی گەورەوە بۆ عێراق هاتوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر یاسای هەڵبژاردن ڕێکدەکەون