وەزارەتی كشتوكاڵ سەبارەت بە گرفتی جووتیارانی دەشتی بەڕانەتی ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی كشتوكاڵ سەبارەت بە گرفتی جووتیارانی دەشتی بەڕانەتی ڕوونكردنەوە دەدات

تابلۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئاڤا نیوز

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەبارەت بە ناڕەزایی و گلەیی جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتیی دەشتی هەولێر لەبارەی كوژاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان ڕوونكردنەوە دەدات.

چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ پێنجشەممە 10-4-2025، جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتیی هەولێر سەبارەت بە كوژاندنەوەی زەوییەكانیان گردبوونەوە و ئاماژەیان بە ئەوە دا كە لارییان نییە لە تەرخانكردنی زەوییەكانیان بۆ فەرمانبەران، بەڵام لەبەرامبەردا پێویستە هێندەی بەهای زەوییەكانیان قەرەبوو بكرێنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: ئاگاداری گرفتی ئەو جووتیارانەین و لەگەڵ نوێنەرەكانیان كۆبووینەتەوە، بەڵام نوێنەری وەزاری كشتوكاڵ لەو لیژنەیە ئەندام نییە كە پێكهێنراوە بۆ كوژاندنەوەی زەویی بەشێك لە جووتیارانی ناوچەی بەڕانەتی.

- لەماوەی ڕابردوو رێگری زۆرمان کردووە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و کوژاندنەوەی زەویی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی، خودی وەزیر بەدواداچوون و پاڵپشتی داواکاریی جووتیارانی دەشتی بەڕانەتی کردووە بۆ پارێزگاری لەو زەوییە بەپیتانە و خاکی ئەو ناوچەیە.

- سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە ڕا و سەرنجی خۆمان سەبارەت بە بابەتەكە بە نووسراوی فەرمی ئاگادار كردووەتەوە.

- کوژاندنەوەی زەوییەکانی ئەو ناوچانە بە نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3392) لە ڕێکەوتی 23-07-2024 بووە و دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کوژاندنەوەی ڕاستەوخۆی زەوییەکان.

- کوژاندنەوەی زەوییەکان بەپێی بڕیارێکی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دراوە کە لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی شارەوانی بووە، بەپێی بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ