نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا و لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 11-4-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە چوارەمین كۆڕبەندی ئەنتاڵیا، بە سەردانێك گەیشتە توركیا كە بڕیارە تاوەكو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە، هاوكات لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان كۆدەبێتەوە و ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیكەی دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی لەپاڵ ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە كۆڕبەندی ئەنتاڵیا بەشدار دەبێت كە ماوەی سێ رۆژ دەخایێنێت.

بۆچی گرنگە: له‌ کۆڕبه‌ندی ئەنتاڵیا گفتوگۆ دەربارەی پرسە هەنووکەییەکانی جیهان، کێشە و ئاڵۆزییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان دەكرێت و بیروڕا لەسەر ئاستێكی باڵا دەگۆڕنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ