گەشتە ڕاگیراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی

دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گەشتە ڕاگیراوەکان دەستیان پێکردەوە و خشتەی کاتی گەشتەکانی قەرەبووکردنەوە لەلایەن فڕۆکەخانە دیاری دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، شەوی شەممە ڕێککەوتی 13-04-2024 ئێران هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، بەهۆیەوە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕاگیران.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 15-04-2024 گەشتە ڕاگیراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دووبارە دەستیپێکردەوە و قەرەبوو دەکرێنەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتەکانی قەرەبووکردنەوە لەلایەن فڕۆکەخانەوە دیارکراوە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی قەرەبووی تیکتەکانی هاووڵاتیان دەکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد عوسمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆیاڵ ترید بۆ ئاڤا نیوز گوتی: شێوازی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکە، کاتێک حاڵەتێکی وەستانی گەشتەکان دێتە پێش فڕۆکەخانەکان، ڕاستەوخۆ ئەو هێڵەی تیکتەکەیان لێبڕاوە گەشتەکەیان بۆ کاتێکی دیکە دوادەخەن لەگەڵ کرانەوەی فڕۆکەخانە و دەستپێکی گەشتەکان یاخود قەرەبووی پارەی تیکتەکەیان دەدرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ کۆمپانیای تورکش ئێر لاین چوار گەشتی هەیە، تیکتی هاووڵاتیانیش لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

شەیری بکە لە: