بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای باج دەچێتە بواری جێبەجێکردن

شەیری بکە لە:
بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای باج دەچێتە بواری جێبەجێکردن

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری نووسراوی دەرکرد بۆ بەخشینی سەرجەم ئەو سزا و سووانەی لە ئەستۆی قەرزارانی باج کەڵەکە بوون.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارەکە 27-3-2024 دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیێنرا.

نووسراوی فەرمی: بڕیارەکە سەرجەم باجدەران دەگرێتەوە، "واتە کەسی سروشتی و کەسی واتایی" بۆ ئەو سزا و سووانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەسەریان کەڵەکە بووە، هاوکات سەرجەم قەرزارانی باجی خانووبەرە و خانووبەرەی میری دەگرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە ئەم باجدەرانەیش دەگرێتەوە، کە باجەکەیان بووە بە پاژ "قیست" تا کۆتایی ماوەی لێخۆشبوونەکە،  بەڵام ئەو کەیسانە ناگرێتەوە کە لەلایەن دادگاکانەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.

زانیاری زیاتر: بڕیارەکە تاوەکو 90 ڕۆژ بەرکار دەبێت، "دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە، فەرمانگەکانی باج لە هەرێمی کوردستان ناچاردەبن بەگرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بۆ هەموو ئەو قەرزارانی باج کە پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە".




شەیری بکە لە: