پەیامێکی نوێ لە شاسوار عەبدولواحید: کێ پێی ناخۆشە سەری دای لە بەرد
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
شاسوار عەبدولواحید: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
سەردانەکەی شاسوار عەبدولواحید بۆ تورکیا نیگەرانی یەکێتی لێکەوتەوە، سەرۆکی جوڵانەوەکەش دەڵێت، لە داهاتوودا دووبارە سەردانی تورکیا دەکەمەوە و ئەوانەی پێیان ناخۆشە کام تاشە بەردی زۆر گەورەیە با سەری خۆیانی لێبدەن.
چیرۆکی سەرەکەی: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 7ـی 1ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە ئەنقەرە لەگەڵ نوح یڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. ئەم سەردانەی شاسوار عەبدولواحید بە یەکەم سەردانی فەرمی و ئاشکرای دادەنرێت بۆ تورکیا لەدوای دامەزراندنی جووڵانەوەکەی لە ساڵی 2018 دا.
لێدوانی فەرمی: شاسوار عەبدولواحید: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:
- ئێمە هێزێکین خۆمان بە بەدیلی پارتی و یەكێتی دەزانین.
- جگە لە دیداری باڵیۆزان لە بەغدا و لە سلێمانی و ئەو سەردانانەی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا کردوومن، پێشووتر من دوو جار سەردانی ئێرانم کردووە، ئەم جارەش سەردانی تورکیام کرد.
- لە داهاتوودا دووبارە سەردانی تورکیا دەکەمەوە، ئەوانەی پێیان ناخۆشە کام تاشە بەردی زۆر گەورەیە با سەری خۆیانی لێبدەن.
- تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکە، هەروەک چۆن پێشووتر ئێران وابووە. ئێمە پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ هەموو لایەکدا هەیە.
- ئێمە وەک ئەو حیزبە بچووکە شاگردانە نین کە لە هەولێر و سلێمانی دانیشتوون و خەریکی بۆڵە بۆڵن، بە هەموویان ناتوانن کێشەیەک چارەسەر بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو کاتەی شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا بوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییش بە سەردانێکی فەرمی لەوێ بوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا بە ڕێکەوت (سوتفە) بووە و سەردانی هەردووکیان هیچ پەیوەندییەکی بەیەکەوە نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان