لە ئاکرێ پزیشکێک "بەتۆمەتی فرۆشتنی دەرمان" دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئاکرێ پزیشکێک "بەتۆمەتی فرۆشتنی دەرمان" دەستگیر دەکرێت

ئاڤا نیوز

پزیشکێک بەتۆمەتی "دزین و فرۆشتنی دەرمان بە بڕی هەزاران دۆلار" لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ دەستگیر کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە نەخۆشخانەی گوڵانی گشتی و نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە ئاکرێ، پزیشکێک تۆمەتبار کراوە بەوەی دەرمان و دەرزی دزیوە و بە کۆمەڵگە پزیشکییەکانی کەرتی تایبەتی شارەکەی فرۆشتووەتەوە.

زانیاری زیاتر:  10 ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا بووە بڕێک پێداویستی پزیشکی و حەب و دەرمان و دەرزی دزراون، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە بە بڕی نزیکەی 10 هەزار دۆلار لە بازاڕدا فرۆشراونەتەوە.


لێدوانی فەرمی:
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەڕایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: پزیشکێک بەم تۆمەتە دەستگیر کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتەکەی یەکلانەبووەتەوە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.


زانیاریی تایبەت: پزیشکەکە پسپۆری سڕکردنە، بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی بەغدایە، لە ماڵەکەیدا بڕێک پارە و هەندێک دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ