لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و دەنگی بەهێز بیسترا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و دەنگی بەهێز بیسترا

دیمەنێکی ئەمشەوی ئاسمانی هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

لە کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر مووشەک و درۆن بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕبوون.

چیرۆکی سەرەکی: لە وەڵامی بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئەمشەو ئێران هێرشی تۆڵەی کردە سەر ئیسرائیل.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە مووشەک و درۆنەکانی ئێران بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕبوون، بەهۆیەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، سیستەمی بەرگری کەوتەکار و چەند دەنگێکی بەهێز بیستران.

زانیاریی زیاتر: جگە لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لە سلێمانی، سۆران، ئاکرێ، سەنگەسەر، ڕانیە، چۆمان و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان مووشەکەکان بینراون.

لەلایەکی دیکەوە: لە گوندی کۆڕەکی گەورە لە سنووری هەولێر مووشەکێکی دوورهاوێژ بە تێکشکاوی کەوتووەتە خوارەوە.

 


 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ