مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆبووەوە و بڕیاردرا شاندێک لەو نوێنەرانە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆببێتەوە و پەیامی هەرێمی کوردستانی پێ بگەیەنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 11-01-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد. هەریەک لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریش بەشدارییان نەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، لە سەرەتادا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کردووە و ڕایگەیاندووە:
. ئەگەر ئێمە یەكهەڵوێست بین و بەغدا هەست بەوە بكات كە كوردستان جيددیە لەوەی پێداگیریی لەسەر مافەكانی خۆی دەكات، باوەڕ ناكەم بەغدا بتوانێت خەڵكی كوردستان پەراوێز بخات و ئەم داواكارییانەی كوردستان نادیدە بگرێ.
.ئێمە نابێ بكەوینە ژێر كاریگەریی سیاسەتێكی نادروست كە ئامانجی ئەوەیە هەرێمی كوردستان بچووك بكاتەوە و مافەكانی خەڵكی كوردستان پێشێل بکات.
بە داخەوە ئەو ڕەفتارەی ئێستا بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەیكات، مامەڵەی فیدڕاڵیەت و قەوارەیەكی فیدڕاڵی نییە، چونکە لەگەڵ پارێزگایەكیش بەم شێوەیە مامەڵە ناكەن کە لەگەڵ هەرێم دەیکەین.
.ئێمە دەبێ ئەم پەیوەندییە ڕاست بكەینەوە. دەستوورێكمان هەیە دەبێ پابەندی دەستوور بین و ڕێز لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگیرێت.
مامەڵەكردن لەگەڵ دادگای فیدڕاڵی بە میزاجە, تەنیا ئەو کاتە بڕیارەکانی جێبەجێ دەکەن کە لە بەرژەوەندیی خۆیان بێت.
. دەمانەوێ ئەمساڵ خەڵكی کوردستان لەو نیگەرانی و دڵەڕاوکێیەدا ڕزگاریان ببێت و وەك هەموو خەڵكی تری عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی پێ بدرێت.
. داوای یەكسانی و مافە دەستوورییەكانی خۆمان دەكەین و داوا دەكەین پەیوەندییەكی تەندروست لە نێوان بەغدا و هەولێر دروست بكرێت.
بڕیارەکان چی بوون:
یەکەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی هاوبەش کار بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر دوازدە مانگی ساڵی 2025 بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش، بڕیاردرا شاندێک لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆببێتەوە و پەیامی هەرێمی کوردستانی پێ بگەیەنن کە پێویستە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچە چارەسەربکرێت.
دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەبێ بەشدار بێت لە پرۆسەی پێداچوونەوە بە بەشی هەرێمی کوردستان لە خشتەی پێشنیازکراوی خەرجییەکانی مووچە و خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان و خشتەکانی سەرجەم شایستەکانی ساڵی دارایی 2025 بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵ ئامادە بکرێت، بە تایبەتی بۆ بەشی هەرێم و شایستەکانی و پلەی وەزیفی و میلاک بە گوێرەی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی.
سێیەم: لە ئێستاوە کار بکرێت لە یاسای بودجەی فیدراڵ، بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجە دیاری بکرێت لە سەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بە پێی سەرژمێریی گشتیی ساڵی ڕابردوو و پێوەرە دەستووريیەکانی دادپەروەریی لە دەستنیشانکردنی بەشی هەرێم لە بودجە وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵیی، دواتر بە پێی تایبمەتدنی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی، بۆ هەرێم بنێردرێت و لە چوارچێوەی بودجەی هەرێم دابەش بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت