بایدن بەهۆی ھەڕەشەکانی ئێران پشووی هەفتانە هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
بایدن بەهۆی ھەڕەشەکانی ئێران پشووی هەفتانە هەڵدەوەشێنێتەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سەرچاوە: گێتی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ھەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا پشووی هەفتانە هەڵدەوەشێنێتەوە و خێرا دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

چیرۆکی سەرەکی: دوای بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە، دوو ڕۆژە مەترسیی هێرشی تۆڵەی ئێران لەزیادبووندایە و ئێران هەڕەشەی تووند دەکات.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە ئیسرائیلدا گرت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشووی کۆتایی هەفتەی هەڵوەشاندەوە و خێرا گەڕایەوە کۆشکی سپی بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن دوێنێ ڕایگەیاند ئێران بەمزووانە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، هۆشداریشی دا لەوەی هێرشەکە نەکات.

ئەمەش بزانە: بایند پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و دابینکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دووپات کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕۆژێکە ژەنەڕاڵ ئێریک کورێلا،
فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا لە ئیسرائیلە.



شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ