ئەمینداری فەتوای میسر: کێشی ڕۆحی مرۆڤ گرامێکە

شەیری بکە لە:
ئەمینداری فەتوای میسر: کێشی ڕۆحی مرۆڤ گرامێکە

د. محەممەد عەبدولسامی، ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


ئەمینداری  فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، دەڵێت "لەڕێگەی توێژینەوەکان سەلمێنراوە کە کێشی ڕۆحی مرۆڤ یەک گرامە". ئەم لێدوانەی مشتومڕێکی زۆری لەنێو سۆشیال میدیادا دروستکردووە.


لێدوانی فەرمی: د. محەممەد عەبدولسامی، ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر لە دیمانەیەکدا گوتی: نهێنی ڕۆحی مرۆڤ لەوەدایە کە لەنێو جەستەی مرۆڤ دەجووڵێت و دێت و دەڕاوت؛ ئەمەش لە تاقیکردنەوەیەکی فەڕەنسییدا پشتڕاستکراوەتەوە؛ هەر لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کێشی ڕۆح تەنیا گرامێکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئایینی ئیسلام و قورئان؛ جگە لە خودا کەس نهێنییەکانی ڕۆح نازانێت؛ بۆیە قسەکانی ئەمینداری  فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، مشتومڕ و دووبەرەکیی خستووەتە نێو خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا.
بەشێکی کەم لە خەڵکی لەگەڵ قسەکانیدان؛ بەشێکی دیکە دەڵێن، بەگوێرەی ئایینی ئیسلام هیچ شتێک لەبارەی ڕۆحەوە نازانرێت و دژی قسەکانی وەستاونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان