
بەردەم هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس لە مۆسکۆ کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرا. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریكا گومانی هەیە هاوشێوەی هێرشەکەی مۆسكۆ لە وڵاتەكەی دووبارە ببێتەوە بۆ ئەو مەبەستە دەیان لیژنەی لێكۆڵنەوەی وردی هەواڵگری و پۆلیسی فیدراڵی پێكهێنراون.
وێنە گەورەكە: ئەمریكا پشتیوانییەكی سیاسی، ئابووری و سەربازی بەهێزی ئیسرائیل دەكات لە هێرشی سەر كەرتی غەززەدا، ئەمە گومانی لای بەرپرسانی دروستكردووە لە ئەگەری دروستبوونی هێرشی گرووپە تووندڕەوەكان لە واشنتن وەک سیناریۆكەی مۆسكۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ناسراو بە ئێف بی ئای و نووسینگەی هەواڵگریی بەشی هێڵی سووری وردی سی ئای ئەی، ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی نیسانی 2024، لەگەڵ لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا كۆبوونەوە بۆ قسەكردن لەسەر ئەو نیگەرانییەکانیانەی نووسینگەکە هەیەتی لە ئەگەری هێرشێکی ڕێکخراو بۆ سەر ئەمریکا، هاوشێوەی هێرشەکەی مانگی ڕابردوو لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی ڕووسیادا.
زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بخوێنەوە:
لێدوانی تووند هەیە
کریستوفر ڕای، بەڕێوەبەری دیوانی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لە میانی دانیشتنێکی ئەنجوومەنەكەدا، هەمووان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەری زۆر هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی گشتی و ئاسایشی نیشتمانی لە یەککاتدا. هەبێت، بەڵام زۆر نیگەرانن لەوەی ئەگەر هێرشێكی لەو شێوەیە ڕووبداتەوە كە لە مۆسكۆ ڕووی دا.
دەستكاری یاساكان دەكرێت
ڕای بەنیازە فشار بخاتە سەر یاسادانەران بۆ نوێکردنەوەی پرۆگرامی چاودێری ئەمریکا کە پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا کۆتایی پێبێت، کە بە ئامرازێکی گرنگ لە دژی نەیارانی ئەمریکا وەسفی دەکات.
بەرپرسانی ئەمریکی نیگەرانن لە ئەگەری دەستپێکردنی هێرش، چ بە تاک یان لە ڕێگەی گرووپێکی بچووکەوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، كە ئەمریكا پشتیوانییەكی گەورەی ئیسرائیلە لەسەر ئەو پرسە.
لە مۆسكۆ چی ڕوویدا؟
هێرشەکە بۆ سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە جەرگەی مۆسکۆ لە 22ـی ئازاردا لانیکەم 144 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، ئەمەش کوشندەترین هێرشە کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕووسیا ڕوویدا بێت، هەرچەندە گرووپێکی سەر بە داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان لەئەستۆ گرت، بەڵام ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئۆکرانیای تاوانبار كرد.
سی ئای ئەی زۆر نیگەرانە
سێ لیژنەی وردی لێكۆڵینەوە كە لە هێڵی پێشەوەی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی هەواڵگری كاردەكەن نیگەرانی خۆیان داوەتە بەرپرسانی سەرەوە بۆ ئەوەی هەموولایەک ئاگاداربن، بەهۆی ئەو پشتیوانییە زەقەی ئەمریكا لە ئیسرائیل هەیەتی گرووپە توندڕەوەكان یان گرووپەكانی دیكە هێرشی بەكۆمەڵ لە ئەمریكا جێبەجێ بكەن.
نیگەرانییەكان گەیشتوونەتە ئۆفیسی سەرۆكی ئەمریكا، بەجۆرێک كە جۆ داوای كردووە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت لە هەر ڕووداوێک كە ڕوودەدات لە ناوچەكەدا، پێویستە هەموو لایەك بەوردی ئامادەبن.
ڕێگری دەكەن
بە نهێنی لە تەواوی شارە گەورەكان و مۆڵ و بازاڕە نیشتیمانییەكان، پۆلیسی نهێنی و هەواڵگری دوو هێندە زیادكراون، گومان لە هەركەس بكرێت بانگ دەكرێتە ژووری لێكۆڵینەوەی ورد، تاوەکو زانیاریی كەسی و وردی لێوەردەگرن.
هێرش ڕووبدات پۆلیس ئامادەیە
لە دوایین كۆبوونەوەی پۆلیسی فیدراڵیدا باس لەوە كراوە لە ئەگەری هەر هێرشێكدا بۆ سەر هەر شار و باڵەخانە و هۆتێلێک یان هەر شوێنێک، لە كەمترین كاتدا كە كەمترین زیانی هەبێت پۆلیس ئامادەیە و هێرشەكان كۆنترۆڵ بكات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا کرا
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مێلانیای خێزانی بەشداری پرسەکەی پاپا فرانسیس دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
25%ـی کارەکانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مێلانیای خێزانی بەشداری پرسەکەی پاپا فرانسیس دەکەن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین هۆشداری تووند بە ئەمریکا دەدات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مردنی پاپا فڕانسیس، چۆن پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت؟
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هاوخەمی بەشێک لە وڵاتانی جیهان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ پێشکەش بە ئۆکراینا کرا