کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕادەگرێت

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی

ئاڤا نیوز

 

هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ ئێران ڕادەگرێت، ئەمەش بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران.

 

وێنە گەورەکە: دوای کوژرانی حەوت بەرپرسی سەربازیی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دیمەشق، ئێران لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشە دەكات و دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە. لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل هۆشداری دەدات ئەگەر ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرش بکات، ئەوا وەڵامیان دەبێت و هێرشی ڕاستەوخۆی دەکەنە سەر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای هێڵی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕۆژی چوارشەممە 10-4-2024  ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، گەشتەکانیان بۆ تاران و لە تارانەوە بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕادەگرن".

شەیری بکە لە: