
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕاری لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دووکان سووتان.
چیرۆکی سەرەکی: دەوروبەری کاتژمێر شەشی بەیانی ئاگر لە دووکانێکی قوماش لە کۆڵانی حیجابفرۆشان کەوتووەتەوە، دوای ماوەیەک بە زیانێکی کەم کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام جارێکی دیکە کەوتووەتەوە و ئەمجارە تەشەنەی سەندووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکە بە دوو قۆناغ بووە:
- سەرەتا کاتژمێر 6:43 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە لە ئاگرەکە ئاگادارکرانەوە و ئەوکات کۆنترۆڵ کرا.
- دوای گەڕانەوەی تیمەکان، کاتژمێر 7:47 خولەک دووبارە پەیوەندیمان پێوە کرایەوە کە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە.
زانیاری زیاتر: 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە و دەیان کارمەندی ئاسایش و پۆلیس لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون، نزیکەی کاتژمێر 9:30 خولەک بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا.
زیانە سەرەکییەکان: بەپێی زانیارییەکانی ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شوێنی ڕووداوەکە، ئاگرەکە بەتەواوی دوو کۆڵانی بازاڕەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 دووکان سووتاون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 41 ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە ئاگر لە بازاڕەکە دەکەوێتەوە، جاری ڕابردوو زیاتر لە 160 دووکان سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
لەسەر داواکاری مامۆستایان پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان پەیامێک ئاراستەی ئۆجەلان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9 بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ یەکەمجار لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 60%ـی کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو کراوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە ئۆکتانی بەنزین لەگەڵ تابلۆی پێش بەنزینخانەکان هاوتا بێت