
لە ناوەڕاستەوە (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا) لە ڕاستەوە پەروین بۆلدان - لە چەپەوە سری سورەیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئاشتی کۆبوونەوە. ئەردۆغان لەڕێگەی شاندەکەوە پەیامێک بۆ ئۆجەلان دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە تێیدا داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕاگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاراستەی هەموو لایەنەکان کرد، ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی بۆ یەکەم جار دوای 13 ساڵ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: سری سورەیا ئۆندار دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و گرنگمان ئەنجامدا، هەروەک پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی شاندی ئیمرالی پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوەکەی بە قۆناغێکی گرنگی پرۆسەی ئاشتی ناوزەند کرد.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی شاندی ئیمرالیەوە پەیامێکی ئاراستەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا شاندی دەم پارتی بۆ جاری چوارەم سەردانی ئیمرالی بکەنەوە و پەیام و ناوەڕۆکی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بگەیەنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەفدی ئیمرالی کە لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندار پێکهاتبوو، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئاکیف ئالا، بریکاری سەرۆکی داد و گەشەپێدان بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 25 خوولەک لە کۆبوونەوەدا بوون و چاوەڕوان دەکرێت لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی بانگهێشتی ترەمپ بۆ وڵاتەکەی دەکات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق داوایەک ئاڕاستەی هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
12 نیسان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن داوایەکی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەت دەکاتەوە