دوای 49 ساڵ عێراق یەکەم زەوی بەناوی ئێزدییەکانەوە تاپۆ دەکات

شەیری بکە لە:
دوای 49 ساڵ عێراق یەکەم زەوی بەناوی ئێزدییەکانەوە تاپۆ دەکات

قەزای شنگال- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


دوای 49 ساڵ حكومەتی عێراق، یەكەم زەوی بەناوی ئێزدییەكانەوە لە شنگال تاپۆ كرد.


بۆچی گرنگە: دەیان ساڵە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ڕەتیدەکەنەوە زەوییەکانی سنووری شنگال بەناوی ئێزدییەکانەوە تاپۆ بکەن، دان بەوەشدا نانێن خاوەنی زەوییەكان بن.


لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: بە شانازییەوە دوای 49 ساڵ توانیمان یەکەم زەوی لە سنووری قەزای شنگال بەناوی هاووڵاتیی ئێزدییەوە تاپۆ بکەین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەڵگەنامە مێژوویەکان بوونی ئێزدییەکان لە سنووری شنگال بۆ پێش هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق زەوییەکانی شنگال و گرعزێر و سنونێ لەشوێنی ئێزدییەکان بەناوی عەرەبی هاوردەوە کردووە.


ژمارەکان وا دەڵێن: 13 کۆمەڵگە و 84 گوندی ئێزدی لە قەزایەکانی شنگال و بەعاج هەن، لە ساڵی 1975ەوە تاوەکو ئێستا هیچ زەوی و خانویەک بەناویانەوە تۆمار نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ