لە وان بەربژێری ئاکپارتی لە شوێنی بەربژێری دەمپارتی دەکرێتە سەرۆکی شارەوانی

شەیری بکە لە:
لە وان بەربژێری ئاکپارتی لە شوێنی بەربژێری دەمپارتی دەکرێتە سەرۆکی شارەوانی

ئاڤا نیوز

 


دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا زێدان بەربژێری دەم پارتی مافی بوون بە سەرۆک شارەوانی نییە  و بڕیاری دا سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە دووەم بەربژێر کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

 

وێنە گەورەکە: لە 31 ئاداردا خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکان، عەبدوڵڵا زێدان بەربژێری دەم پارتی کە 55.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە پلەی یەکەمدایە و شارەوانی وانی بەدەستهێنا. بەڵام بە بڕیاری دادگە ئەو مافەی لە زێدان وەرگرتەوە و دەیدات بە عەبدولئاهات ئارڤاست، بەربژێری ئاکپارتی لە وان.

 


کاریگەری و لێکەوتەکانی: خەڵکی وان ڕژاونەتە سەر شەقام و لە دژی بڕیارەکەی دادگە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

 

لێدوانی فەرمی: دەم پارتی، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگە و ڕایگەیاند: دادگە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو بڕیارەی داوە.


بۆ چوونی لایەنی بەرامبەر: عەبدوڵڵا زێدان، ئەمە تەنیا بیانوویێکە بۆ ئەوەی بەربژێری ئاکپارتی ببێتە سەرۆک شارەوانی، ئەگەر ڕاست دەکەن بۆچی کاتێک داواکاریم بۆ خۆبەربژێرکردن لە کۆمسیۆن پێشکەش کرد کەس ڕێگری نەکرد؟ ئەمە گەورەترین نادادپەروەرییە کە بەرامبەر بە کوردەکان دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتی دەرکراوە.

 

شەیری بکە لە: