گۆڕان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بۆ دوای هەڵژاردن دوادەخات

شەیری بکە لە:
گۆڕان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بۆ دوای هەڵژاردن دوادەخات

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی و خانەی ڕاپەڕاندن بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات کە بڕیارە 20-10-2024 بکرێت. لەبارەی بەشداریکردنی بزووتنەوەکەش لە هەڵبژاردن سەرۆکی جڤاتی گشتی دەڵێت: بەڵی ئامادەکاریمان کردووە.


وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد. لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە دواخرا.

لێدوانی فەرمی: لیوا جەلال، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"هەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن دەخەینە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دواتر پرۆسەکە ئاسانتر دەبێت، چونکە هەمووی  پێکەوە شپرزەیی دروست دەکەن".

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد کە دانا ئەحمەد مەجید، بەهێزترین بەربژێر بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی نایەوێت گۆڕان بەشداری هەڵبژاردن بکات و کوڕانی نەوشیروان مستەفاش لەگەڵی هاوڕان، بەڵام لیوا جەلال مستەفا دەڵێت:
"کاک دانا بە ڕەهایی باسی ئەو بابەتەی نەکردووە، مەبدەئییەن بەشداری هەڵبژاردن دەکەین و ئامادەکاریمان کردووە، بەربژێر و ڕاگەیاندنەکانمان بۆ بانگەشە ئاگادار کردوونەتەوە، ئەگەر شتێکی چاوەڕواننەکراو ڕوونەدات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان