بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

شەیری بکە لە:
بنکەی سەربازیی ئەمریکی تەنەف دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سووریا

بنکەی سەربازیی ئەمریکی تەنەف دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سووریا

ئاڤا نیوز 

 

بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە درۆن هێرشی کرایە سەر، پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خرایە خوارەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا ئاشکرایان کردووە کە ڕۆژی سێشەممە 02-04-2024 بنکەی سەربازی ئەمریکی تەنەف لە سنووری نێوان ئوردن - سووریا  لە ڕێگەی درۆنێکەوە هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام نەیتوانیوە ئامانجەکەی بپێکێت و خراوەتە خوارەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنەف بنکەیەکی سەربازییە کە دەکەوێتە ناو خاکی سووریا لەسەر سنووری سێ قۆڵی نێوان سووریا -عێراق -ئوردن، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی تێدایە.

 

زانیاریی زیاتر: هێزەکانی ئەمەریکا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان لە ناوچەیەکی بیابانی دەوروبەری بنکەکە خستە خوارەوە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەیان.

شەیری بکە لە: