هۆکاری سەرنەکەوتنی ئاکپارتی ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕەجەب تەیب ئەوردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - وێنە: TRT

ڕەجەب تەیب ئەوردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - وێنە: TRT

ئاڤا نیوز 

 

کەمکردنەوەی دەنگەکانی ئاکپارتی و لەدەستدانی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ چەند هۆکارێکی لە پشتە، ئاڤا زانیویەتی خراپی دۆخی ئابووریی تورکیا و لاوازی بەربژێرەکانی ئەو پارتە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەنجامە شۆکهێنەرەکەن.

 

بۆچی گرنگە: خەڵكی تورکیا لە ڕێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە ئاکپارتی لە نیگەرانییەکانیان لە دۆخی وڵات ئاگادار کردەوە کە پێوستی بە چاکسازییە.


هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکپارتی خراپی دۆخی ئابووریی تورکیا و لووتبەرزی کاربەدەستانی سەر بەو پارتەیە بەرامبەر بە خەڵک، وای کردووە خەڵکەکەی لە ڕێگەی دەنگدانەوە سزای ئەو پارتە بدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو بەربژێری گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەی ئاکپارتی بە بەربژێرەکانی ئەردۆغان ناسرابوون، ئەو دوو بەربژێرە لاواز بوون و بە دڵی خەڵکی نەبوون. 


 
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی دەنگدەرانی ئاکپارتی دەنگییان بە پارتی ڕەفای نوێ داوە، کە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگدەرانی شۆکێكی دیکەی بۆ ئاکپارتی و خەڵکی تورکیا دروست کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: 31ـی ئادار هەڵبژاردنی شارەوانی لە 81 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو، ئەنجامەکەشی بۆ ئاکپارتی شۆکهێنەر بوو لەکاتێکدا ئەو پارتە زۆربەی کایەکانی دەوڵەتی لەدەستە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان