ئەردۆغان گۆڕانکاریی گەورە لەنێو ئاکپارتیدا دەکات

شەیری بکە لە:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری تورکیا  هۆکاری کەمکردنەوەی متمانەی دەنگدەرانی بۆ کەموکوڕی کاربەدەستانی سەر بە پارتەکەی دەگەڕێنێتەوە و چاکسازیییەکی گەورە لە نێو ئەندامانی پارتەکەی دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە بالکۆنی باڵەخانەی پارتەکەی باسی لە چاککردنەوەی کەموکوڕی پارتەکەی کرد.

 

زانیاریی تایبەت: ئەردۆغان کەمبوونەوەی دەنگدەرانی بۆ کەموکوڕی کاربەدەستانی نێو پارتەکەی دەگەڕێنێتەوە و دەیەوێت بەشێکی باش لەوان بگۆڕێت، لەنێویاندا "وەزیری ئابووری تورکیا" کە نەیتوانیوە تاوەکو ئێستا کارێکی جددی بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە بکات.

 

پێدراوە ڕاستەکان: ئاڤا زانیویەتی، پلانی چاکسازی لەنێو ئاکپارتی بابەتی گەرمی نێو ئەندام و سەرکردایەتیی ئەو پارتەیە، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە.

 

باکگراوند: لە ڕێککەوتی 31ـی ئاداری 2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، ئەنجامەکانی بە سەرکەوتنی جەهەپ لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و دەم پارتی لە 10 شاری کوردی کۆتایی هات.

شەیری بکە لە: