باڵیۆزی ئێران لە سووریا: وەڵامێکی تووند و کەمەرشکێنمان دەبێ

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئێران لە سووریا: وەڵامێکی تووند و کەمەرشکێنمان دەبێ

هەواڵی خێرای ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزی ئێران لە سووریا، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "وەڵامێکی کەمەرشکێنیان بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق دەبێت".


لێدوانی فەرمی: حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند: لە شوێنی کارەکەی خۆم لەنێو باڵەخانەی باڵیۆزخانە بووم، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا، وەڵامێکی تووند و کەمەرشکێنمان دەبێت.


زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 و شەش مووشەک کراوە و ژمارەی ئەو دیپلۆماتکارانەی گیانیان لەدەست داوە حەوت کەس بوون، جگە لە فەرماندەکەی سوپای پاسداران.


باکگراوند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد و بەهۆیەوە فەرماندەیەک و حەوت دیپلۆماتکاری ئێرانی کوژران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان