لێدوانی فەرمیی سووریا دوای هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

شەیری بکە لە:
لێدوانی فەرمیی سووریا دوای هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

دیمەنی دوای بۆردوومانی باڵیۆزخانەکە

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلی کرد کە بینای باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج، جەختی کردەوە کە "کاریگەری نابێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران". 


لێدوانی فەرمی:  فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقەوە گوتی:" ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەین، کە بینای باڵێۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج و بووەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک کەسی بێتاوان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل ناتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا دروست بکات. وەزیری دەرەوەی سوریا وای گوت.


لە لایەکی دیکەوە: حوسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق گوتی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران، ڕەنگدانەوەی واقیعی قەوارەی زایۆنییە، کە دان بە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا نانێت و هەموو شتێکی نامرۆڤانە بۆ گەیشتن بەو شتەی کە دەیەوێت ئەنجام دەدات "وەڵامی تاران بۆ بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکە تووند دەبێت".

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان