درۆنێک بە ئاسمانی کەلاردا دەسوڕێتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە

شەیری بکە لە:
درۆنێک بە ئاسمانی کەلاردا دەسوڕێتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە

دیمەنێک لە کاتی هەڵدانی درۆنەکە، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

درۆنێک بە ئاسمانی کەلاردا دەسوڕێتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە، شارەوانی قەزاکەش دڵنیایی دەدات لەوەی سەربازی نییە و هیچ مەترسییەکی نییە.


چیرۆکی سەرەکی: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە درۆنێک بە ئاسمانی قەزای كەلاردا دەسوڕێتەوە ترس و نیگەرانیی لای دانیشتووانی شارەكە دروست كردووە.


لێدوانی فەرمی:
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە ئاڤا  نیوزی گوت:  “پێویست ناکات خەڵک بترسن، درۆنەکە تایبەتە بە ڕووپێوی و سەربازی نییە،
مۆڵەتی دەزگا ئەمنییەکانی بۆ وەرگیراوە و هیچ مەترسییەكی نییە".



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان