شەقامی سەرەکیی نێو قەڵای هەولێر بەردڕێژ دەکرێت

شەیری بکە لە:
شەقامی سەرەکیی نێو قەڵای هەولێر بەردڕێژ دەکرێت

دیمەنێکی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

كارەكانی بەردڕێژكردنی شەقامی سەرەكیی نێو قەڵای هەولێر لە كۆتایی نزیك بۆتەوە و دوای تەواوبوونیشی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەش دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. 


وێنە گەورەكە: یونسكۆ لە ساڵی 2014، قەڵای هەولێری وەك شوێنەوارێكی مێژوویی خستە لیستی كەلەپووری جیهانی، دواتر كۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بە چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی یونسكۆ پێكهێندرا و كارەكانی نۆژەنكردنەوەی دەستپێكرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بە وەکالەت، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە، "دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، كارەكانی فەرشكردنی شەقامی سەرەكیی قەڵای هەولێر بەرەو كۆتایی دەچێت و تەنها چەند مەترێک و چەند رۆژێکمان ماوە بۆ ئەوەی کارەکانی تەواو بکرێت و دەست بەکارەکانی دیکە بکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ