بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی نرخی گۆشت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران بارزانی دوێنی کۆمەڵیک بریاری گرنگیدا، یەکێک لەوانە داشکاندنی %50 بوو لە كرێی هێنانی گۆشت، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی گۆشت داببەزێت.


بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی کە نرخی گۆشت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە، گەیشتبووە نزیکەی 20 هەزار دیناربۆ هەر کیلۆیەک، بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەرۆکوەزیران بارزنی بریاری داشکاندنی لە كرێی هێنانی گۆشتدا بەڕێژەی %50 کە ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخەکەی.


لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەم بریارە بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت،  لە هەر کیلۆگرامێک دوو بۆ سێ هەزار نرخی گۆشت دادەبەزێت، ئەم بریارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ئاژەڵ بەخێودەکەن".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەم بڕیارە کاریگەری هەیە لەسەر پرۆژە ناوخۆییەکان، دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە لە بازارەکاندا خستنەڕوو زیاد ببێت و کێبرکێ لە نێوان بازرگاناندا دروستببێت، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دابەزینی نرخی گۆشت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان