وەزارەتی نەوت: حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەمە لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
وەزارەتی نەوت: حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەمە لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بە بڕیاری تورکیا ڕاگیراوە. جەختیش دەکاتەوە حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەمە.

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تێدەپەڕێت، زیانەکەشی مانگانە بە نزیکەی ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکی 11 خاڵیدا ڕوونی کردووەتەوە، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە لەسەر بنەمای دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ڕاگیراوە و بڕیاری حکومەتی عێراق نەبووە.

هۆکار: وەزارەتی نەوت جەختی کردووەتەوە، حکومەتى عێراق زەرەرمەندى گەورەى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمە، هۆکارى دەستپێنەکردنەوەشی ئەوەیە کۆمپانیا بیانییەکانى نەوت بەرهەمەکانیان بەپێی یاسای بودجە ڕادەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکەن.

چارەسەر: وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە هەر کاتێک کۆمپانیاکان بەگوێرەى یاسا نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەست بکەن، بە ماوەیەکى زۆر کەم دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوت دەکرێتەوە.

 

باکگراوند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ