ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی مۆسكۆ بەرزبووەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی مۆسكۆ بەرزبووەوە

ئاڤا نیوز


ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی هێرش بۆ سەر كۆنسێرتەكەی مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 93 كەس بەرز بووەتەوە و چاوەڕێ دەكرێت زیاتریش بەرز ببێتەوە.


ڕاگەێینراوی فەرمی: لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كۆنسێرتەكەی مۆسكۆ ڕایگەیاند: لەم ساتەدا، ئەو زانیارییە هەیە كە 115 كەس كوژراون. ئەوە چاوەڕوانكراوە كە ژمارەی كوژراوان بەرزتر ببێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و هێرشەكەش لە سەر ئاستی نێودوڵەتی بە شێوەیەكی بەرفراوان سەركۆنە كرا.


لەلایەكی دیكەوە: ئاژانسی ئینتەرفاكسی ڕووسیا بڵاویكردەوە: دەزگای هەواڵگری ڕووسیا 11 كەسیان دەستگیركردووە كە گومان دەكرێت پەیوەندییان بە هێرشەكەوە هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: