ئیسرائیل بەرامبەر بە بڕیارێکی فەرەنسا هەڵوێست وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەرامبەر بە بڕیارێکی فەرەنسا هەڵوێست وەردەگرێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دژ بە بڕیاری سەرۆکی فەرەنسا بۆ دانپێدان بە دەوڵەتی فەڵەستین دێتە دەنگ بڕیارەکەش وەک' دیارییەک بۆ تیرۆرست' ناودەبات.

چی ڕوودەدات: دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بیرۆکەی خۆی سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین خستەڕوو، ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا ئەو کارە بکەین، لە بەرامبەر ئەمەشدا ئیسرائیل وەڵامی دەداتەوە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: گەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ''دانپێدانانی تاکلایەنە بە فەڵەستین، لە لایەن هەر وڵاتێکەوە، لە ڕاستیدا دەبێتە خەڵاتێک بۆ تیرۆر و پەرەپێدانێک بۆ بزووتنەوەی حەماس، هاوکات ئەم جۆرە کارانە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەمان نزیکتر ناکەنەوە''.

زانیاریی زیاتر: فەرەنسا بەنیازە دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێت و لە کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە مانگی حوزەیران سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین ئەو هەنگاوە دەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ