یەکێتی: بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانین پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێین

شەیری بکە لە:
یەکێتی: بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانین پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێین

پەیکەری پێشمەرگە، لایەنگرانی عەرەب و تورکمان. گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، کە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەربژێری ئەوان بێت. داوای ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەش دەکات بۆ ئیدارەدانی پارێزگاکە.

 

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەپێی دوایین بڕیاری نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پێویستە پارێزگاری کەرکووک کورد بێت، ئێمە پێمانوایە بەو پێیەی یەکێتی گەورەترین فراکسیۆنە و خاوەنی شەش کورسییە دەبێت پارێزگاری کەرکووک یەکێتی بێت".

 

بۆچی گرنگە؟ دوای سێ مانگ لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان، تاوەکو ئێستا له‌ كه‌ركووک پۆستی پارێزگار له‌نێوان (كورد، عه‌ره‌ب و توركمان) یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

 

هۆکار و چارەسەر: هەرسێ پێکهاتەی کورد، عەرەب و تورکمان پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن. پێشتر تورکیا پێشنیازی ئەوەی دابووە لایەنەکان کە بەشێوازی خول هەر دوو ساڵ و پێکهاتەیەک پۆستەکەی لابێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە.

 

چی ڕوودەدات: یەکێتی و پارتی پێکەوە خاوەنی هەشت کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن، لایەنەکانی دیکەش هەشت کورسییان هەیە. سەعدی پیرە دەڵێت، "بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێک بکەین، چونکە ناتوانین بەبێ عەرەب و تورکمان پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ