سەرۆکوەزیران بارزانی: هەندێک لایەن بازرگانی بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: هەندێک لایەن بازرگانی بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە؛ هیوای کامەرانی بۆ کوردستانیان خواست و دڵنیای کردنەوە ئیرادەی خەڵکی کوردستان سەردەکەوێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەپێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت". 

 

زانیاریی زیاتر: لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن، ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار، زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە. 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان