هەڵمەتی كوتانی قوتابیانی سەرەتایی دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
هەڵمەتی كوتانی قوتابیانی سەرەتایی دەستپێدەكات

كوتانی منداڵان لە عێراق- وێنە: UN

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵمەتی پێکوتەی سورێژە بۆ هەشت ملیۆن قوتابی قۆناغی سەرەتایی دەستپێدەکات، هەڵمەتەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.


لێدوانە فەرمییەکان: ماجد شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی کوتانی قوتابیانی سەرەتایی دژی سورێژە لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دەستپێدەکات.


لەلایەکی دیکەوە: سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم هەڵمەتە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و قوتابیانی سەرەتایی پۆلی یەک تا شەش پێکوتەی سورێژە وەردەگرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق بۆ هەڵمەتی پێکوتەی سورێژە 10 ملیار دیناری تەرخانکردووە، هەڵمەتەکەش هەشت ملیۆن قوتابیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: