بەهۆی بارانبارینی زۆر دوو کەس لە دهۆک گیانیان لە دەست دا

شەیری بکە لە:
بەهۆی بارانبارینی زۆر دوو کەس لە دهۆک گیانیان لە دەست دا

دیمەنێک لە گەڕەکی نزارکێ لە دهۆک، سەرچاوە: ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و کۆبوونەوەی ئاو دوو کەس لە سەنتەری دهۆک گیانیان لە دەست دا.

لێدوانی فەرمی: سالم ڕێکانی، پۆلیسی ڕێپێدراو لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لە تونێلی نزارکێ ئاو بردوونی و چارەنووسیان نادیارە.

زانیاریی تایبەت: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە دهۆک گوتی، لە تونێلی نزارکێ ئاو ئۆتۆمبێلێکی بە چوار سەرنشینەوە بردووە،  سەرنشینەکان کرێکار بوون و دەگوترێت عەرەبن، توانراوە دوو کەسیان ڕزگار بکرێن، دوو کەسیشیان خنکاون و تاوەکو ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی بارانبارینی زۆر تونێلی نزارکێ پڕ ئاو بووە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان