ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

شەیری بکە لە:
ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

یەکەم ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی نزای نیشتمانی بۆ دووەمین ڕۆژ لەسەریەک بە ئامادەبوونی دەیان بەرپرس و کەسایەتیی بەردەوام دەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، ڕۆژی نزای نیشتمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەستیپێکرد، ڕۆژی نزای نیشتمانی یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت، لەنێوان ڕۆژانی 23تا 25ـی نیسانی 2025، بەردەوام دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمرۆ پێنجشەممە 24-4-2025، ڕۆژی نزای نیشتمانی بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوام دەبێت و کۆمەڵیک ئیڤێنت و چالاکیی تایبەت ساز دەکرێن، تێیدا بەرپرسانی باڵا، سەرکردەکانی عێراق و جیهان، پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەی دەبن.

 

گۆشەیەی دیکە: لە ڕۆژی نزای نیشتمانیدا، نوێنەری هەمو پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن و گوتاری تایبەت پێشکەش دەکەن، جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان پێکهاتە و ئایینەکان لە بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکان تەوەری سەرەکیی نزای نیشتمانی دەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ