سەرۆک بارزانی: شانازی بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان دەکەین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد و سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: داکۆکی لە پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 23-4-2025، بە دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی، بۆ یەکەمجار لە هەولێر، 'ڕۆژی نزای نیشتمانی' بەڕێوەدەچێت، کە هەموو پێکەوە لە کەشێکی ڕۆحانیدا نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن و ڕێوڕەسمەکە تاوەکو ڕۆژی هەینی 25-4-2025، بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەولێر ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینیەکانە و ئێمە شانازی بەو پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان دەکەین.
بەشێکی دیکە لە وتەکانی سەرۆک بارزانی:
٠ پێویستە ڕێز لە هەموو ئایینەکان بگیرێت
٠ یەکتر قبووڵکرن بەشێکی سەرەکی بیروباوەڕی ئێمە بووە
٠ خودا پەرستی خاڵێکی هاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئایینە جیاوازەکان
٠ پێویستە ڕێز لە هەموو ئایینەکان بگیرێت
٠ ڕێزگرتن لە ئایینە جیاوازەکان بەشێکی سەرەکی بیروباوەڕی ئێمەبووە
٠ کورردستان لانکەی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینییە
٠ هاوبەشی خەمی هەموو مرۆڤ دۆستانین لە جیهان بۆ لەدەستدانی قەداسەتی پاپا
٠ مەبەست لەم کۆبوونەوەیە ئەوەی کە جیهان ئاشنابێت بەو کولتوورە دەوڵەمەندەی لە کوردستان هەیە کە لە دێر زەمانەوە لەم نیشتمانە هەبووە، ئەویش کولتووری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە
٠ ئێمە داکۆکی دەکەین لە پارێزراوی ئەم کولتووری پێکەوە ژیانە و دەمانەوێت دەڵەمەندتر بێت.
٠ مەولانا دەڵێت: حەق وەک لووتکەی چیایە، چەندین ڕێگا هەیە بۆ گەیشتن بە لووتکە بەڵام هەمووی یەک ئامانجە ئەویش گەیشتنە بە هەق
٠ لە سەرەتاوە لە بارزان ڕێزگرتن لە ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان کولتووری ئێمە بووە
٠ بەدرێژایی مێژوو کاتێک هێرش دەکرایە سەر کوردستان زۆرداران جیاوازییان نەدەکرد لەنێوان موسوڵمان و مەسیحی و پێکهاتەکانی دیکە، هەموو پێکەوە جینۆساید دەکران
٠ دوایین تاوانیش شەری داعش بوو کە جیاوازییان نەدەکرد لە پێکهاتە ئایینی ونەتەوەییەکان، بەڵام پێشمەرگە خۆڕاگرانە بە قوربانی دانی 12 هەزار شەهید و بریندار کوردستان و پێکهاتەکانی پاراست
٠ بە یەکتری قبوڵکردن و خۆشەویستی دەتوانین هەمووان پێکەوە بژین، بەڵام بە زۆرداری کەس ئارام نابێت، نە زۆردار و نە زۆرلێکراو، هەموو پێغەمبەرانیش هەر بەو تێڕوانینەوە دنیایان بینیوە
دەقی وتارەکەی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی نزای نیشتمانی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
پێشەكی بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم، میوانە بەڕێزەكان.
بەخێربێن بۆ كوردستان، لانكەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی.
پێش ئەوەی دەست بكەم بە وتارەكەم، دەمەوێ جارێكی تر ڕایبگەیێنم، هاوبەشی هەموو مرۆڤدۆستانین لە جیهان بۆ لەدەستدانی پیاوێكی گەورەی ئاشتیخواز، مرۆڤدۆست، ئەویش قەداسەتی پاپایە.
ئەمە یەكەمجارە كۆبوونەوەیەكی وا لە كوردستان رێك دەخرێت و مەبەست ئەوەیە كە جیهان ئاشنا ببێت بەو كولتوورە دەوڵەمەندەی كە لە كوردستان هەیە و لە دێر زەمانەوە ئەو كولتوورە لە كوردستان هەبووە، ئەویش كولتووری پێكەوەژیان و یەكتری قەبووڵكردن و ئازادیی بیروڕا و دین و مەزهەبە. ئەو كولتوورەیە كە ئێمە شانازیی پێوە دەكەین و داكۆكیش دەكەین كە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو ڕێگایە. ئومێدەوارم كە ئەم كۆبوونەوەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو برایەتییە و ئەو پێكەوەژیانە لە كوردستان قووڵتر و فراوانتر ببێت.
خوداپەرستی خاڵێكی هاوبەشە بۆ كۆكردنەوەی ئایینە جیاوازەکان، حەق جیا ناكرێتەوە، گەیشتن بە حەق ڕێگەی زۆرە و ئایینە پیرۆزەكان هەموویان كە حەقیقەتی وەحدانیەتی خودایان قەبووڵە، هەموویان بە دوای ئەو ڕاستییەدا دەگەڕێن و پێویستە ڕێز لە هەموویان بگیرێت، جەوهەری دینیش ئەخلاقە.
ڕومی دەفەرموێت: حەق وەك لوتكەی چیایە، چەندین رێگە هەیە بۆ گەیشتن بە لوتكە، بەڵام ئامانج یەكە، ئەویش گەیشتنە بە حەق.
لە سەرەتای دەسەڵاتی مەشیخەتی بارزان بە ڕابەرایەتیی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی، ڕێزگرتن لە ئایینە جیاوازەكان و یەكتری قەبووڵكردن بەشێكی سەرەكیی بیروباوەڕی ئێمە بووە، ئەمەش پشت بەستنە بە فەرموودەی خوای گەورە كە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی:
بسم الله رحمن الرحیم
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ).
ئەمە ئایەتێكی قورئانی پیرۆزە و رێنیشاندەرە بۆ ئەوەی چۆن ئێمە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بین كە ئەویش پێكەوەژیان و یەكتر قەبووڵكردنە.
بە درێژایی مێژوو، كاتێك هێرش دەكرایە سەر كوردستان، زۆرداران هیچ فەرق و جیاوازییەكیان نەدەكرد لە بەینی موسوڵمان و مەسیحی و ئێزدی و هەموو گوندەكانیان سوتاند، هەموو راگوێزران، هەموویان كۆمەڵكوژكران، زیندەبەچاڵكران. ئاخیریشی شەڕی داعش كە جیاوازییان نەكرد لە نێوان موسوڵمان و مەسیحی و ئێزدی و تاوانی زۆر گەورەیان ئەنجام دا. لە مقابلی ئەوەدا پێشمەرگە قارەمانەكان بە گیانفیداییەكی بێ وێنە بەرگرییان لە هەموویان كرد و ئستوڕەی داعشیان تێكشكاند، بەڵام بە باجێكی زۆر زۆر گەورە ئەویش نزیكەی 12 هەزار شەهید و بریندار.
با ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ لەمەودوا كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی هەموومان بزانین پێش هەموو شتێك، هەموومان بەندەی خواین و لە مرۆڤایەتیدا هەموومان خوشك و برای یەكترین. بە یەكتری قەبووڵكردن، بە محەبەت، بە خۆشی دەتوانین هەموو پێكەوە بژین، بەڵام بە زۆرداری، نە زۆردار دەتوانێ ئیسراحەت بكات، نە زۆرلێكراو دەتوانێ ئیسراحەت بكات.
هەموو پێغەمبەرەكانیش ڕاسپاردە و ئامۆژگارییان ئەوە بووە كە دەستی برایەتی بۆ یەكتری درێژ بكەن، نەسیحەتی پێكەوەژیانیان كردووە.
ئیتر لە كۆتاییدا من داوا دەكەم لە خوای گەورە كە هیدایەتی هەموو لایەك بدات، ئاشتی بەرقەراربێت لە ناوچەكە و لە جیهان هەمووی، برایەتی بەرقەرار بێت. تەمەنا دەكەم كاتێكی خۆش لە كوردستان بەسەر ببەن و ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین و جارێكی تر بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەین، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەكەین كە ئەم كۆبوونەوەیان ڕێكخستووە، دەستیان خۆش بێت.
وسلام علیكم.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا گەیشتە بەغدا
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا پاسێکی کرێکارانی لە ئۆکراینا کردە ئامانج و نۆ کەس کوژران
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ بۆ ئاڤا: بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان شتێک نییە بەناوی کاندیدبوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میری ئێزدییان: ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پێکەوەژیان بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد بڵاوەی پێکرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق: ڕووداوەکەی یاریگای نەورۆز پێشێلکارییە