بۆچی بەتێپەڕبوونی هەر ساڵێک مانگی ڕەمەزان 11 ڕۆژ دێتە پێش؟

شەیری بکە لە:
بۆچی بەتێپەڕبوونی هەر ساڵێک مانگی ڕەمەزان 11 ڕۆژ دێتە پێش؟

دەركەوتنی مانگ لە ڕەمەزاندا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان پرسیاری ئەوەت کردبێت، بۆچی ساڵانە مانگی ڕەمەزان 11 ڕۆژ دێتە پێشەوە، پرۆفیسۆرێک وەڵام دەداتەوە و جیاوازییەکانی ساڵی زایینی و کۆچی دەخاتەڕوو.


وێنە گەورەکە: ئێستا بەپێی ساڵی "گریگۆر یان زایینی" لە 2024داین و ساڵی "ئیسلامی یان کۆچی" لە 1445 دایە کە جیاوازی نێوانیان 579 ساڵە، هەمیشە ئەو جیاوازییەش دەبێت.


لێدوانی فەرمی: د. مارک ئۆردوێر، پرۆفیسۆری بیرکاری و زانستی کۆمپیوتەر سەبارەت بەو جیاوازییەی لەنێوان ئەم دوو سیستەمی ساڵەدا هەیە گوتی: بەگوێرەی ئەوەی ساڵی زایینی پشت بە ساڵنامەی خۆر دەبەستێت هەموو ساڵێک 365 ڕۆژە، بەپێچەوانەوە ساڵی کۆچی پشت بە ساڵنامەی وەرزی دەبەستێت هەموو ساڵێک 354 ڕۆژە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەر ئەم شیکارییەیە بەپشتبەستن بە ساڵی زایینی هەموو ساڵێک مانگی ڕەمەزان 11 ڕۆژ دێتە پێشەوە، بۆیە ساڵی داهاتوو مانگی ڕەمەزان لە 01-03-2025 دەستپێدەکات و بۆ دوو ساڵی داهاتوو لە 18-02-2026 دەستپێدەکات؛ بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت.


ڕووداوی سەرنجڕاكێش: لە 25-12-2033 دەستپێکی مانگی ڕەمەزان و کریسمسی کریستیانەکان دەکەوێتە یەک ڕۆژەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان