باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکاردەبێت؛ موسڵمانە و پاکستانییە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکاردەبێت؛ موسڵمانە و پاکستانییە

ساتی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە لایەن سەرۆککۆماری عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆککۆمار

ئاڤا نیوز

باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە بەغدا نامەی دەستبەکاربوونی دایە سەرۆککۆماری عێراق، بەوەش ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمی لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربوو، باڵیۆزی نوێی شانشینیی یەکگرتوو بە نەژاد پاکستانییە و لە ساڵی 2022ـەوە نوێنەری باڵای وڵاتەکەی بووە لە قوبرس.

چیرۆکی سەرەکی: لە تەمموزی ساڵی 2023ـەوە تا مانگی ئاداری ئەمساڵ، ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا بوو لە عێراق، ناوبراو جگە لەوەی زمانی عەرەبی بەباشی دەزانیی، چالاکیی و لێدوان و جوڵەکانیش وایکرد حکومەتی عێراق نامەی ناڕەزایی پێبدات و بە دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتەکەدا تۆمەتباریی کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق نامەی دەستبەکاربوونی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیای لە بەغدا وەرگرت و جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی عێراق خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا هەیە.

زانیاریی زیاتر: عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق زمانی عەرەبی بەپاراوی دەزانێت و موسڵمانە، هاوکات بە نەژاد پاکستانییە و لە ساڵی 1998ـەوە لە کەرتی دیپلۆماسی بەریتانیادا کار دەکات، پێشتریش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە سووریا، ئازەربایجان و سوودان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ