لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن

وێنەی گۆڕەپانی تەحریر و لەفەی شاورمە

ئاڤا نیوز

 

خێزانێکی ناوچەی ناوچەی نعێریەی بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەی یەکێک لە خواردنگەکانەوە تووشی کارەساتێکی دڵتەزێن دەبن، کە بەهۆیەوە دایک و باوکێک گیان لە دەست دەدەن و دوو منداڵیشیان فریاگوزاریی خێرایان بۆ دەکرێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا یەکێک لە خێزانەکانی دانیشتووی بەغدا، بە دلیڤەری داوای چەند شاورمەیەک دەکەن لە یەکێک لە خواردنگەکانی ئەو شارە، دوای خواردنی لەفەکان تەندروستی ئەو کەسانە تێکدەچێت و ڕەوانەی فریاکەوتنی خێرا دەکرێن. 

 

زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەندامانی ئەو خێزانە پێکهاتبوون لە حەوت کەس، دایک و باوکیان گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵی دیکەشیان شۆردنەوەی گەدەیان بۆ کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و کەسوکاری ئەو خێزانە دەڵێن، پەنجەی تۆمەت بۆ کەس ڕاناکێشین و چاوەڕوانی دەرچوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دەکەین. 

 

لەلایەکی دیکەوە: لەسەر هەمان بابەتە رۆژێک دواتر لیژنەی تەندروستی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرواری 16ی مانگ نووسراوێکێکی ئاڕاستەی وەزیری تەندروستی عێراق کردووە، داوا کردووە وەزارەتی تەندروستی چاودێری لەسەر خواردنگەکان و دلیڤەری کارا بکات.

 

-    دکتۆر ماجد شەنگالی, سەرۆکی لیژنەکەیە بە ئاڤا میدیا راگەیاند, دەبێت پشکنینی بەردەوام بۆ ئەو کەسانە بکرێت کەکاری دلڤەری دەکەن نەوەک هەڵگری نەخۆشی گواستراوە بن .

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: