ناڕەزایی مامۆستایان پەرلەمانی عێراق کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ناڕەزایی مامۆستایان پەرلەمانی عێراق کۆدەکاتەوە

ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەبارەت بەداواکاریی مامۆستایان، سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لیژنەی پەروەردەش پشتیوانیی خۆی بۆ داواکاریی مامۆستایان ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون، زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ و چەند داواکارییەکی دیکە دەکەن، هاوکات فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش هاتە پاڵیان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، سبەی پێنجشەممە 10-4-2025، کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تەنیا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت.

- بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە تەنیا بڕگەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق دەبێت.

باکگڕاوند: لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆداواکاریی مامۆستایان ڕاگەیاند و داوای لە حکومەت کرد مووچەی بنەڕەتی بەڕێژەی 100% و دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ