دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت

شەیری بکە لە:
دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت

دادوەر سدقی سەلیم خان

ئاڤا نیوز


دادوەرێکی کورد لەبەردەم سەرۆککۆماری و سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق وەک ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سوێندنی یاسایی خوارد و دەستبەکار دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 10ی ئازاری ئەمساڵ  عەبدولڕەحمان زێباری، دوای سێ ساڵ لە کارکردن وەک دادوەر لە دادگەی باڵای فیدراڵی، دەستلەکاركێشانەوەی خۆی لە دادگەکەدا پێشکەش کرد و ئەمڕۆش دادوەر سدقی سەلیم خان زێباری لە شوێنەکەی ئەو سوێندی یاسایی خوارد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر سدقی سەلیم خان نوعمان ئەندامی دادگای فیدراڵی لە بەردەم دکتۆر عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سوێندی دەستووری خوارد.

 

- لە میانی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکە، سەرۆککۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ دادوەر  سدقی سەلیم خان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا خواست و ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتی و پاراستنی دەستوور کرد.

 

ئەمەش بزانە: بە دەستبەکاربوونی ئەو دادوەرە کوردە، ئێستا کورد دوو نوێنەری لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەیە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 12 ئەندام و نۆ ئەندامی فەرمی و سێی یەدەگ پێکدێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: