پڕۆژەیاسایی ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
پڕۆژەیاسایی ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

ئاڵای وڵاتان ئێران و عێراق

ئاڤا نیوز

 

پڕۆژەیاسای "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران"، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هیناوە و بەشێک لەو لایەنانەی دژی ئێرانن ئەو پڕۆژەیە ڕەتدەکەنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی:  چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان بەناوی "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران" پێشکەشکردووە، بەگوێرەی پڕۆژەکەش وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا دەبێت لە ماوەی 180 ڕۆژدا هەژموونی ئێران لە عێراق کەمبکەنەوە . 

 

لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و پێویستی بە هیچ بڕیارێکی ئەمریکی و نێودەوڵەتی نییە، داواکەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش تەنیا فشارێکە بۆ تێپەڕاندنی پلانەکانی ئەو وڵاتە و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕائید فەهمی، سکرتێری حیزبی شیوعی عێراقی ئاشکرایکرد، هیچ هێز و لایەنێک لەگەڵ بەکارهێنانی هێز دژی عێراق نییە ، هاوکات ئەمریکییەکان پلانیان هەیە هەژموونی ئێران نەک تەنیا لەعێراق بەڵکو لەهەموو ناوچەکە کەمبکەنەوە. 

 

پڕۆژەیاساکە‌ به‌م شیوه‌یه‌یه‌: پێویستە هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی هەر یەکە لە ئەبو فەزل عەباس، حیزبوڵڵای عێراق، نوجەبا، جوند ئەلئیمام، فەیلەقی بەدر، ، سەرایا خوڕاسانی، جیهاد، بەرەی ئیسلامی لە عێراق، کەتیبەکانی سەیدولشوهادە، هێزەکانی ئیمامی عەلی هەڵبوەشێنرێتەوە و بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، ئەمە جگە لە دادگاییکردنی چەند کەسایەتییەک دیارترینیان نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق .

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: