دوو برا لە سنووری سیدەکان بەر مین دەکەون و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات

شەیری بکە لە:
دوو برا لە سنووری سیدەکان بەر مین دەکەون و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات

ئەو گەنجە ئەمڕۆ بەر مین کەوت و گیانی لەدەستدا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە دەچنە سنووری چیای قەلەڕەش لە قەزای سیدەکان، دوو برا بەر مین دەکەون و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات.

 

لێدوانی فەرمی: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو برا بەناوەکانی محەممەد هەینی و سەفوان هەینی، خەڵکی گوندی بێخمە لە سنووری خەلیفان، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە چوونەتە چیای قەلەڕەش، بەڵام بەر مین کەوتوون.

 

زانیاریی زیاتر: "محەممەد هەینی دوای بەرکەوتنی مینەکە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە و سەفوانیش بە برینداری بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران گواستراوەتەوە".

 

زانیاریی تایبەت: ئەمساڵ ئەمە دووەم حاڵەتی بەرکەوتنی مینە لە سنووری سیدەکان، تاوەکو ئێستا دوو کەس برینداربوون و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوێستانی قەلەڕەش لە سنووری خواکورکە و دوورە لە ناوچەی ئەمنی و سنووری پێشمەرگە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو شوێنی شەڕی ئێران و عێراق بووە، بۆیە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەو شوێنەی مینڕێژ کردووە و تاوەکو ئێستا پاکنەکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: