لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مین سێ کارمەندی پاسەوانی سنووری گیانیان لە دەست دا

شەیری بکە لە:

شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە هەولێر زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە دەخاتەڕوو

ئاڤا نیوز


لە نێو فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەولێر، مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز گیانیان لە دەست دا.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لە یەکەی ئەندازیاریی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە نزیک کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە لە هەولێر، مینێک بە چەند کارمەندێکی پاسەوانی سنووردا تەقییەوە.

لێدوانی فەرمی: مقەدەم سامی ئیسماعیل، گوتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕووداوەکە لە نێو بارەگای سەرەکی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بووە، دەستبەجێ دوو کارمەند گیانیان لە دەست دا و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون".

زانیاریی زیاتر: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە هەولێر دەڵێت: ئەو کەسانەی بەرکەوتوون سەرجەمیان کوردن و خەڵکی سنووری هەولێرن، بەهۆی سەختی برینەکەشی یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەست داوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیێنراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە پێشتر ئەو مینانە لە ناوچە سنوورییەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاسەوانی سنوور سەر بە حکومەتی عێراقە و شەش ناوچەی هەیە، ناوچەی هەرێمی کوردستان کە ئەندامانی کوردن، بارەگای فەرماندەیی لە هەولێرە و دەکەوێتە نزیک کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە، چوار لیوای هەیە و بارەگاکانیان دەکەونە سۆران، باتیفا، سلێمانی و هەورامان.

دیمەنێک لەو مین و تەقەمەنیانەی لەلایەن پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکان کۆکراونەتەوە

شەیری بکە لە: