ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 70 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر حووسیەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 70 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر حووسیەکان

ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرش دەکاتە سەر حووسییەکانی یەمەن

ئاڤا نیوز


میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەمریکا 70 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-3-2025، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکان دەستپێکردووە و تا ئێستاش هێرشەکان  بۆ سەر سەنعای پایتەخت و چەندین شاری دیکەی یەمەن بەردەوامن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا و حودەیدە و جەوف چەندین ناوچەی دیکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا گەیشتوونەتە 72 هێرش و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی سڤیل کوژران و برینداربوون.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا بڵاویکردەوە هێرشەکان بۆ بە ئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی حووسییەکان و لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی ئەو گرووپەیە و تا ئێستا چەندین سەرکردەی دیاری حووسییەکان کوژران و لە ناویاندا برای عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکان کوژراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: